السبت، 11 مارس 2017

کۆمپانیاى ئەپڵ ئایفۆن ٦ى نوێى خستە بازاڕەوە

کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکی لەم دواییەدا جۆرێکى نوێی لەئایفۆنى ٦ ی لەنێو بازاڕەکانى ئاسیادا خستەڕوو.
بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى "BGR" ئایفۆنێکى نوێ لەجۆرى ئایفۆن ٦ بەڕەنگى ئاڵتونى خراوەتەڕوو، کە قەبارەى گلدانەوەى ٣٢گێگا بایتە، کە ئەم قەبارەیە پێشتر لەئایفۆنەکانى تردا بوونیان نەبووە.
پێشتر کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى ئایفۆن ٦ ى خستەبازاڕەوە بەقەبارەکانى ١٦،٦٤ و ١٢٨ گێگابایت، دواتر ئەم جۆرە نوێیەى بەبێ هیچ پڕوپاگەندەیەک خستەبازاڕەوە.
چاودێرانى بوارى تەکنەلۆجى ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە کۆمپانیاى ئەپڵ ئەم جۆرە مۆبایلە نوێیەى لە فرۆشگا باوەڕپێکراوەکانى خۆیدا نەخستووەتەڕوو لە بازاڕەکانى ئاسیادا، بەڵکو لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى نێوەندگرى تایوانەوە کەناوى "تایوان مۆبایل"ە، بەرهەمە نوێیەکەی خستووەتە بازاڕەکانەوە.
کۆمپانیاى ئەپڵ ئەوەشى ڕووننەکردەوە کە ئەم مۆبایلە نوێیە لەشوێنەکانى تر لەجیهاندا بخاتە بازاڕەوە یان تەنها لە کیشوەرى ئاسیادا بیهێڵێتەوە، کە لەئێستادا بووەتە یەکێک لەبازاڕە سەرەکییەکانى کۆمپانیای ئەپڵ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بەخێربێن

هیوادارم سود لە کتێبخانەکەم وەر گرن
ئامانجم سود گەیاندنە بە ئێوەی ئازیز
نەیثەن

پەیوەندی

بۆ ناردنی په‌رتووك و بابه‌ت بۆمان
بۆ داواكردنی په‌رتووك و بابه‌ت لێمان
په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن

یارمەتی

ده‌توانن سه‌یری ئه‌م فێركارییه‌ بكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ هه‌موو بڵاوكراوه‌كانمان ببینیت
فێركاری

ڕوونکردنەوە

داگرتنی په‌رتووك و بابه‌ته‌كانمان به‌ بێ به‌رامبه‌ره‌، به‌خۆراییه‌

هه‌موو بابه‌ته‌كانمان به‌ ئه‌نتی ڤایرۆسی

360 Total Security
ده‌پشكنین، پاشان بڵاوی ده‌كه‌یینه‌وه‌

هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین كارئاسانی بكه‌ین له‌ داگرتنی بابه‌ته‌كانماندا

لێره‌ كه‌ره‌سته‌كانمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌

mediafire
archive

ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ین، هه‌رگیز ڕیكلام بۆ هیچ
ماڵپه‌ڕ، یانه‌، په‌یجێك ناكه‌ین

به‌ڕێوبه‌ری بلۆگه‌ر
نه‌یثه‌ن